ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سەرکۆنەی ئەو هێرش پەلامارە دەكات کە بەرەبەیانیی رۆژی 24ـی ئاداری 2026، بەمووشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ناڕەوا و بێپاساوە، ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیکەش لە پێشمەرگە بریندار بوون.
ئەم هێرشانە بەبێ هیچ پاساوێک و زۆر ناڕەوایانە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و خاکی کوردستان، لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و نەبووەتە هۆکاری مەترسی بۆ هیچ وڵاتێک.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
25ــی ئاداری 2026
