ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی
هاودەنگیی IFJ
لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان -عێراق
22/04/2026
بۆ: ئازاد حەمەدەمین سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان (KJS)
بەڕێز ئازاد:
بەناوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) دەمەوێت سڵاوی گەرمی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕێی ئێوەوە بە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی هەرێمی کوردستان بگەیەنم و هەروەها 28 ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆز بکەم.
ساڵیادی ئەمساڵ لە کاتێکی زۆر سەختدا دێت بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەگەریی چونکە لەم کاتەدا، هەرێم بەدەست ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕێکی دیکەوە دەناڵێنێت، کە بۆ ژیان و بژێوی وێرانکەرە چ لە عێراق و چ لە وڵاتانی ناوچەکە. بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەم شەڕە بەهای ڕۆژنامەنووسیی پەیوەست بە بەرژەوەندی گشتییەوە نیشان دەدات کە چۆن ڕۆژنامەگەری، بە ناوەڕۆکی باڵا و سەربەخۆ بۆ کۆمەڵگاکان پێویستە.
ئێمە لەم قەیرانەدا لەگەڵ هەموو هاوکارانمان لە هەرێمی کوردستان بە هاوسۆزییەوە ڕادەوەستین و ئاگاداری ئەو ئاستەنگە گەورانەین کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە؛ کە سەلامەتی و ئازادی پیشەیی خۆیان و مافە کۆمەڵایەتییەکان مەترسییان لەسەرە.
ئێستا ئەو ساتە وەختانەن کە گرنگن بۆ پتەوکردنی هاودەنگی وکاری بەکۆمەڵی بەرگریکردن لەم مافانە.
نزیکەی سێ دەیەیە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبین.
لەگەڵ ڕێز
ئەنتۆنی بێلانگەر
ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان
22/04/2026 – برۆکسل
