• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
شەممە, تشرینی یەکەم 24, 2026
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە پاریسە

 

شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە سی و دووەمین کۆنگرەی فیدرارسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان و یادی سەت ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆن ( یۆبیلی زێڕین ) گەیشتە پاریس.

شاندی سەندیکا پێکهاتووە لە، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەکەد موراد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا و هەردوو خانمە رۆژنامەنووس چیمەن ساڵح و سپێدە حازم، لە شاندی سەندیکان.

بەشداریکردنی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەک ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنەکە، لە سی و دووەمین کۆنگرەو یادی سەت ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆن، رۆڵ و کاریگەریی خۆی هەیە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی فیدراسیۆنەکەدا.

کۆنگرەکە رۆژی ٤ـی ئایار دەستپێدەکات و رۆژی ٧ـی ئایار کۆتاییدێت، لە کۆنگرەکەدا بەرنامەو پلانی سێ ساڵی داهاتووی فیدراسیۆن تاوتوێ دەکرێت، هەروەها سەرۆک و ئەندامانی باڵای ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێن.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، وەک ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، کە ئۆفیسی سەرەکیی لە برۆکسلە، بەردەوام لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا هاوشانی سەندیکاکانی جیهان بەشداری لە چالاکیی و کۆبوونەوەکاندا کردووە، بۆ باشتکردنی یاساکان و پرۆژە میدیاییەکان بەپێی ستانداری جیهانی و کردنەوەی خولی سەلامەتی پیشەیی بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان.

لە کۆنگرەکانی ساڵانی پێشووشدا، کە لە وڵاتانی وەک، فەرەنسا، مەغریب، تونس، سەلتەنەی عوممان، بەڕێوەچوون، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەشداریی کارای کردووە، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە پرۆژە و بیرۆکەکانی فیدراسیۆن بۆ خزمەتی ژینگەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان دا.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، ساڵی ١٩٢٦ لە پاریس دامەزراوە و یادی سەت ساڵەشی لە پاریس دەکاتەوە، ١٣٨ سەندیکا لە جیهان تێیدا ئەندامن و ٦٠٠ هەزار رۆژنامەنووس ئەندامی فیدراسیۆنن.

 

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية
  • ئێمە
  • پەیوەندی

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate