هاوكاری ئازیز ئاكۆ محه‌مه‌د به‌ر پرسی تۆری میدیای رووداو
هاوكارانی به‌رێز له تۆره‌كه‌دا.. رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی(ریكاردۆ ئورتیگا) له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به مه‌جید نزامه‌دین گلی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكا و میدیاكاری كه‌ناڵی رووداو، ئه‌م خه‌ڵاتكردنه نموونه‌یه‌كی به‌رزی پابه‌ندبوون به ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی و بێلایه‌نی له گه‌یاندنی زانیاری‌دا، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا تۆماركرد.
خه‌ڵاتكردنی تۆری میدیای رووداو وه‌رچه‌رخان و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی میدیای كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا و پاڵپشتیه‌كی به هێزیشه بۆ په‌یام و دۆزی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌م رێزلینان و خه‌ڵاتكردنه به‌ڵگه‌ی راستگۆیی و بێلایه‌نی و ئه‌نجامی شه‌ونخونی و كاری به‌رده‌وامتانه له مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا..
پیرۆزه.. خوازیاری ئه‌وه‌ین هه‌رده‌م له به‌ره‌و پێشچوون و پێشكه‌وتندا بن.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
6/ دیسێمبه‌ری/2018