لە ڕۆژانی 25-26/11/2018 لە هۆتێل ڕامادای لەشاری سلێمانی ، خولێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی (چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووس لە ژینگەی ڕووداوەکان و ، ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر دەکرێت ) بۆ ژمارەیەک ئەو ئەفسەرانەی کە ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی ژینگەی رووداوەکان دەگرنە ئەستۆ بەڕێوە چوو .
ئەم خوولە لەلایەن سەندیکای رۆژنامە نووسانی کوردستان و تۆڕی دیالۆگو ئەکادیمیای میدیا بە سپۆنسەری کۆرەک تیلیکۆم ڕێکخرابوو لە ڕۆژی یەکەمی خوولەکەدا ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامە نووسان گووتەیەکی پێشکەش کرد و خوازیاری ئەوە بوو مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامە نووسان بەرەو باشتر بروات و پێشێڵکاریەکان بنبڕ بکرێت و پەیوەندیەکی تەندروست لە نێوان هێزە ئەمنیەکان ڕۆژنامە نووسان دروست ببێت .
دواتر ئەنوەر حسێن جێگری نەقیب گووتاری سەندیکا ڕۆژنامە نووسانی پێشکەش کردوو ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان ڕۆژنامە نووسان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش کرد .
هەر لەم ڕۆژەدا هەریەک لە : عومەر سەمەد نوێنەری کۆرەک تیلیکۆم ، عەمید ئاری مەعرووف بەڕێوبەری ئاراستە کردن و ڕابەری مەعنەوی ، زمناکۆ ئیسماعیل ڕۆژنامە نووسی فریلانس ، د. نەزاکەت حسێن سکرتێری لیژنەی داکۆکی سەندیکا ، هیوا عومەر بەرپرسی گرووپەکانی پالپشتی میدیا ، د. کاوە ڕەزا مامۆستای زانکۆ ، محمد عەقراوی سکرتێری نووسینگەی سەلامەتی پیشەیی لە سەندیکا گووتەیان هەبوو .
لە ڕۆژی دووەمدا هەریەک لە ( د. کارزان محمد مامۆستای زانکۆ ، سابیر عەبدووڵا کەریم بەڕێوبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ ، د. سامان فەوزی مامۆستای زانکۆ ، مامۆستا نەجات ڕۆستی مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ) بابەتیان پێشکەش کردوو ڕاو بۆچوونی بەژداربوانی وەرگێڕاو تاوتوێکرا گفتووگۆیان لەو بارەوە کرا .
لە کۆتایی خولەکادا بڕونامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە ئەفسەرانی بەژداربوو کراو چەندین ڕاسپاردە خرانە ڕوو.