به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی شه‌شه‌مین ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵی زانایان رۆژی چوارشه‌ممه 27/3/2019 له نێو باڵه‌خانه‌ى ته‌له‌فزيۆنى زانايان، له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌رێوه‌به‌رو ستافی ته‌له‌فزیۆن رێورسمێكی شایسته‌یان سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، به خوێندنه‌وه‌ى قوڕئانى پيرۆز ده‌ستيپێكرد، پاشان وتارێك له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان دكتۆر عبدالله گرتكى پێشكه‌شكراو تيايدا وێڕاى پيرۆزبايى وده‌ستخۆشى له ستافى كه‌ناڵى زانايان و پێشكه‌شكاران و ئاماده‌كارانى به‌رنامه‌كان و به‌خێرهێنانى ميوانان؛ جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ڕاگه‌ياندن و بانگه‌وازى ئيسلامى كرده‌وه‌و باسيشى له‌پێويستى پاراستنى ناسنامه‌ى سه‌ربه‌خۆيى و بێلايه‌نى كه‌ناڵه‌كه كرده‌وه.
له كۆتایی رێورسمه‌كه‌دا به پێدانی خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌وه رێز له نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان گیرا.
شايانى باسه: كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان؛ كه‌ناڵێكى لۆكاڵييه و زمانحاڵى ڕاگه‌ياندنى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستانه و ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له ژێر درووشمى (خزمه‌تكرنى: خوا، خاك، خه‌ڵك) به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانى به‌رده‌وامه.

