رۆژی پێنج شهممه 25/4/2019، به ئامادهبوونی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و رۆژنامەنووسان و کادیرانی پێشووی یەکێتی قوتابیان و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی (راگەیاندنێکی تەندروست بۆ بونیادنانەوەی تاک) رێكخست، له دەستپێکی چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان بەڕێوەچوو، پاشان وتەی بەخێرھاتن لە لایەن نێچیرڤان حسێن سكرتێری یهكێتی قوتابیانی كوردستان پێشکەشکرا.
پاشان پانێڵ دەستی پێکرد کە ئامادەبووانی بریتی بوون لە ھەریەک لە بەرێزان: ئازاد حهمهدهمین نهقیبی رۆژنامهنووسان و د. سالار عوسمان و رێناس جانۆ.
لە پانێڵەکەدا تیشک خرایە سەر رۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە مێژووی رۆژنامەگەریی کوردیدا و بهتایبهت میدیا له كوردستان.

