رۆژی 2/11/2019 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سیمیناری نا بۆ ده‌ربازبوون له‌تاوانه‌كانی دژ به‌رۆژنامه‌نووسان ساز ده‌كات.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و یاساناسان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هۆتێلی چوارچرا سازكرا.
سه‌ره‌تا گۆران جه‌لال ته‌كیدی له‌سه‌ر ئامانجی ئه‌م سیمیناری كرد و له دوایش ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رۆشنایی خسته سه‌ر گرنگی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌ندیكا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرنگی دان به دابینكردنی باجی تایبه‌ت و هێله‌گی درع بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌شداری كردنیان وه‌كو په‌یامنێر له كاتی جه‌نگ و رووداوی گرنگ به كاری بهێنن دواتر د. سامی نوێنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌ندیكا وه‌زاره‌ت كردوو ئاماده‌ی خۆی بۆ هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته‌روو. پاشن دكتۆر نه‌زاكه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان باسی له گرنگی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌كرێ دژی رۆژنامه‌نووسان هه‌روه‌ها گرنگی دان به داتا‌و ژماره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه ده‌كرێ و ده‌گاته ئاستی لێدان و برینداركردن و هه‌تا كوشتن و داخستنی ده‌زگای راگه‌یاندن، دواتر محه‌مه‌د ئاكره‌یی باسی له گرنگیدان به رێكخستنی ده‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسی بۆ روونكردنه‌وه‌ی گرنگی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌ی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان رێكده‌خرێ و هه‌روه‌ها گرنگی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی عه‌ره‌بی و ده‌ولی . له كۆتایشدا موانانی ئاماده‌بوو سه‌رنج و تێبینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌وارانه خسته‌روو.











