رۆژی 16/11/2019 له‌هه‌ولێر، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانی ناوخۆیی له‌ژێر ناوی (كۆنفره‌نسی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م) ، به‌به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن‌و لق‌و نووسینگه‌و لیژنه‌ی وه‌رزشی‌و مێینه‌و چاودێری‌و به‌رزه‌فت، ساز كرد.
كۆنفره‌نسه‌كه ، له‌سه‌ر به‌رنامه‌رێژیه‌كی پێشنیاركراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه، كاره‌كانی به‌ڕێوه برد، كه‌تێیدا گفتوگۆی ژیانی ناوخۆیی‌و سه‌ندیكا به‌گشتی‌و پێداویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو له‌سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ خزمه‌تی گشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی‌و ده‌ستگرتن به‌دروشمی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ندیكایه‌كی تۆكمه‌و به‌توانا ،كرد.
له‌كۆنفره‌نسدا، سه‌رجه‌م لق‌و نوسینگه‌و لیژنه‌كان به‌شداری هاوبه‌شیان پێشكه‌ش كرد‌و دواتر بوار به ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆنفره‌نس درا گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفره‌نس بكه‌ن‌و له‌دواكاره‌كانیشیدا، به‌ده‌نگدان، خاڵه‌كانی باس و به‌رنامه‌ی كۆنفره‌نس یه‌كلایی كرانه‌وه.
كۆنفره‌نس ته‌وه‌ره‌كانی باسی به‌م شێوه‌یه بڕیاردا:
1- كۆنگره‌ی چواره‌می سه‌ندیكا ئاماده‌كارییه‌كی باش‌و ته‌واوی بۆ بكرێت‌و له‌كه‌شێكی گونجاو له‌ساڵی داهاتوو ببه‌سترێت، له‌سه‌ر رێگای به‌هێزكردنی رۆڵی سه‌ندیكا له‌بواری میدیا به‌گشتی.
-2 هه‌وڵده‌درێت بۆ دۆزینه‌وی میكانزمێكێگی گونجاو و یاسایی‌و نه‌قابی بۆئه‌وه‌ی سكرتێری لقه‌كان ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌پێهاته‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن.
-3 ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه‌پابه‌ندن به‌یاسا‌وپه‌یڕه‌وی ناوخۆ وررێنماییه‌كان، مافی به‌شدارییان له‌كۆنفره‌نس و كۆنگره‌و ژیانی ناوخۆیی و سوودمه‌ندبوون له‌ماف‌و ئیمتیازه‌كانی سه‌ندیكادا هه‌یه.
-4 سه‌ندیكا كار له‌سه‌ر هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و یاسای سه‌ندیكا‌و یاسای خانه‌نشینی ده‌كات‌و وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆنگره ده‌یخاته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی داهاتوو.
-5 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كار له‌سه‌ر رێكخستنی بواری میدیا له‌كوردستان ده‌كات، له‌رێگای پرۆژه یاساكانی (ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا) و ( یاسای بینراو بیستراو) به‌شێوه‌یه‌ك ئازادی میدیا‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ،له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تۆكمه رێكخرێته‌وه.
-6 ئه‌نجوومه‌ن پاڵپشت به یاسای سه‌ندیكا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بڕیاری كۆنفره‌نس ژماره‌ی ئه‌ندامانی (پابه‌ند) به‌یاسا‌و رێسا‌و ڕێنماییه‌كان، ده‌كاته بنه‌مای لیستی تۆماری گشتی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌ندامانی (نا)پابه‌ند مافی ئه‌ندامێتیان هه‌ڵده‌په‌سارێت و ناوه‌كان‌و هۆكاری بڕیاره‌كه، ده‌خرێته به‌رده‌م كۆنگره بۆ بڕیاری كۆتایی‌و په‌سندكردن.
-7 ئه‌نجوومه‌ن رێنمایی تایبه‌ت بۆ رێژه‌ی به‌شداری‌و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنفره‌نسی لق‌و نووسینگه‌و لیژنه‌كان بۆ كۆنگره ده‌رده‌كات، به‌ڕه‌چاوكردنی پێكهاته‌و واقعی هه‌ر پارێزگا‌و ناوچه‌یه‌ك ، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
-8 كۆنفره‌نسی ئاماده‌كاری و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری هێنانه‌دی به‌ڵانسی جه‌نده‌ری و یه‌كسانی له‌نێو پێگه‌و هه‌موو ئاسته‌كانی سه‌ندیكا ده‌كه‌ن.
دواتر كۆنفره‌نس ده‌ستخۆشی له‌ئه‌ندامانی لق‌و نووسینگه‌و لیژنه‌كان كرد ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام كار‌و به‌رپرسیارێتی كاری سه‌ندیكایی رایی كردوه.هه‌روه‌ها ، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌ێنێت كه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن‌و لق‌و نووسینگه‌و لیژنه‌ی وه‌رزشی‌و مێینه و لیژنه‌كانی دیكه، به‌بێ به‌رامبه‌ری ماددی ، ئه‌ركی سه‌ندیكاییان راپه‌ڕاندوه‌و ئاماده‌كاریش ده‌كه‌ن بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
كۆنفره‌نسی ئاماده‌كاری / سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
16/11/2019



































































































































































