رۆژانی 16 – 17/12/2019 به به‌شداری ده‌یان رۆژنامه‌نووسی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و سه‌ندیكاكانی وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌مینداری گشتی فیدراسێۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی دیداری نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا دیداره‌كه به وتاری ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و تێیدا به‌خێرهاتنی میوانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كرد‌و ئاماده‌بونیانی به سه‌ركه‌وتنی دیده‌ره‌كه وه‌سفكرد ، پاشان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز زیره‌ك كه‌مال پێشكه‌ش كرا دواتر وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له‌لایه‌ن د. سالار عوسمان پێشكه‌ش كرا. دیداره‌كه له هۆتێلی شیراتۆن به‌رێوه‌چوو تێیدا كه به‌سه‌ر چه‌ند پانێلێك دابه‌ش كرابوو كه رۆژی یه‌كه‌م دوو پانێل به‌رێوه‌چوو دواتر به‌شداربوان گفتوگۆ و راوسه‌رنجیان له باره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه خسته‌روو. رۆژی دووه‌م چوار پانێل به‌رێوه‌چوو كه تێیدا باسی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا له وڵاتان و كوردستان كرا و دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان وه‌رگیرا له كۆتای یداره‌كه خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.