به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا و تاوتوێكردنی كێشه‌و پێداویستیه‌كانی رۆژنامه‌نووسان، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێكهاتبوو له: ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان، ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا، هۆشیار عه‌زیز ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن، محه‌مه‌د عهقراویش سكرتێری نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی یاوه‌ری شانده‌كه بوو، له كاتژمێر (10) به‌یانی رێكه‌وتی 3/12/2018 سه‌ردانی لقی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كه كۆبوونه‌وه‌و له باره‌گای لق پرێس كۆنفراسێك رێكخراو ئیبراهیم هه‌ورامانی گوته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد، دواتر نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له گوته‌یه‌كدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری خواست و خوازیار بوو كه پیشه‌ییانه كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ببرێت، ئینجا جێگری نه‌قیب گوته‌یه‌كی هه‌بوو.
پاشان شانده‌كه سه‌ردانی به‌رێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و كه به‌رێزیان پشتگیری خۆی بۆ سه‌ندیكا و رۆژنامه‌نووسان ده‌ربری و به هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی جێگری پارێزگاریان كرد.
هه‌روه‌ها له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی سه‌ندیكا به‌یاوه‌ری سكرتێری لق سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌نی سیاسیان كرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و سكرتێری سه‌ندیكا سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆیان كرد‌و هه‌ردوولا كێشه‌كانیانی رۆژنامه‌نووسان و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌رییان تاوتوێكرد.